درێژەی مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۴   |  27-05-2025

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزردانی ١٤٠٤، کامیۆندران و شۆفیر بارهەڵگرەکان لە زیاتر لە ١٢٥ شاری ئێران، بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام، یەکگرتووانە درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم مانگرتنە لەحاڵێکدا درێژەی هەیە کە هەتا ئێستا ناوەندە پەیوەندیدارەکان هیچ وەڵامێکیان بە خواستی کامیۆنداران نەداوەتەوە و کامیۆندارەکانیش دەڵێن: دەنگمان نابیستن و هەر بۆیە کارەکانمان ڕاگرتووە، چۆن ئێتر هێزی کارمان نەماوە.