فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی شۆفیر بارهەڵگرەکان لە سنە
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزردانی ١٤٠٤، شۆفیر بارهەڵگرەکانی شاری سنە لە ناڕەزایەتیی بە گران بوونی پارچەی یەدەکی، هەزینەی لەسەرەوەی بیمە، سەهمیەبەندی نادادپەروەرانەی سووتەمەنی و نرخی لەخوارەوەی کرایەکان، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.
شایانی باسە، زۆربەی شۆفیر بارهەڵگرەکان لە شاری سنە لە وێستگەکانی ڕاوەستان، ئۆتۆمبێلەکانیان ڕاگرتووە و ڕایانگەیاندووە تاکاتێک کە سەرجەم خواستەکانمان وەدی نەیەت، کۆتایی بە مانگرتنەکەمان ناهێنین.