فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وتی كه‌نگان
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی كه‌نگان، بۆ دوازده‌یه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كاری ڕژیم و وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌وته‌ی نوێنەر‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته‌ ڕایگه‌یاندووه‌، چی دیكه‌ حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ پێیان نادرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی په‌یمانکاری شێركه‌تی پارساش كه‌ له‌ فازی ١٩ی كه‌نگان خه‌ریكی كارن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی ڕابردوویان، به‌و ناڕه‌زیایه‌تییانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون و ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.