فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ییی نه‌وتی شێركه‌تی”ناو ڕوود”
پێنجشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۱   |  05-05-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان كرێكارانی شێركه‌تی نه‌وتی ”ناو ڕوودی” سایتی ٢ی پاڵاوگه‌ی ” پتر”، به‌رده‌وام بوونی خۆیان له‌ مانگرتنه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند. شایانی باسە کە مانگرتنی کرێکارانی ئەم شیرکەتە ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ بەردەوامە م کرێکاران نه‌چوونه‌‌ سه‌ر كار. ئەم کرێکارانە‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و شیفتی كاری مانگانه‌ی بیست ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان بوون‌. ئه‌و كرێكارانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ چی دیكه‌ له‌ سه‌ر به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان هه‌تا سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌یی جێبه‌جێ بكرێت.