فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی مانگرتنی هەزاران کرێکاری بۆئینگ لە کارخانەکانی چەکوچۆڵی ئەمریکا
سێشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۴   |  05-08-2025

هەزاران کرێکاری شیرکەتی “بۆئینگ” لە سێ کارخانەی بەرهەمهێنانی فڕۆکە و چەکوچۆڵی نیزامی ئەم شیرکەته، لە ویلایەتەکانی میزۆری و ئێلنینیۆ لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژەوە، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی یەکێتیی “ماشین کاران و کرێکارانی سەنایعی هەوافەزا” IAM، نزیکەی ٣ هەزار و ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی ئەم یەکێتییە لە کارخانەکانی بۆئینگ لە شارەکانی، سەنت لوئیس، سەنت چارڵز و ماسکوتا، بەدوای قەبووڵ نەکرانی پێشنیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ، بڕیاریاندا کە بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکەیان، مان بگرن.