درێژەی مانگرتنی کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر لە خوزستان
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی سەربەندەر، لەئاست دواخرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها تێنەکرانی حەقی بیمەکانیان، لەبەرامبەر بینای شارەداریی سەربەندەر لە خوزستان، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیانن.