ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند شاری ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی فه‌ننی و حیرفه‌یی سنه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه” و “ئازادی، ئازادی، ئازادی”یان وته‌وه و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم زانكۆكه‌یان گه‌مارۆ دا و به گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی ڕووبه‌ڕووی خوێندكاران بوونه‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی كوردستانیش له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه خۆپێشاندانیان كرد و هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ندین خوێندكار برینداربوون. قوتابیانی ده‌بیرستانی نه‌مه‌كی سنه شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی سنه‌ش له سێ ڕێیانی شارۆچكه‌ی سه‌عدی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی مه‌دره‌سه له كامیاران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
له شاری سه‌قز و پیرانشار قوتابیان دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی ناڕازی شاری سه‌قز ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردبۆوه سه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری شاره‌كانی بانه و سه‌قز له مه‌جلیسی ڕژیم و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند و دروشمی “بمرێ خه‌یانه‌تكار”یان وته‌وه.
له شاری تاران هێزه‌كانی به‌سیج و حه‌راسه‌ت به ده‌مانچه و باتۆم له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی ئازادی شومال به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و هێزه‌كانی ئینتزامی ڕژیمیش هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاران و چه‌ندین كه‌س برینداربوون.
له زانكۆكانی نهوشیرهوانی بابۆل و مونته‌زێری مه‌شهه‌د حه‌راسه‌ت ده‌رگای هاتووچۆی به‌ڕووی خوێندكاران‌دا داخست و خوێندكارانی زانكۆی په‌ردیسی شیراز دروشمی “توپ، تانك، فشفشه”یان وته‌وه و خوێندكارانی به‌هه‌شتی سلف سرویسیان تێكه‌ڵ كرد.
خوێندكارانی زانكۆكانی ئه‌راك، ئه‌میركه‌بیر، ئه‌بوو ڕه‌یحان، ئازادی په‌ره‌ند، زه‌نجان، چه‌مرانی ئه‌هواز و زانكۆی ورمێ دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان وته‌وه.