ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی مه‌دره‌سه و خوێندكارانی زانكۆ به مانگرتن و كۆبوونه‌وه دروشمیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی وته‌وه.
له شاری سنه و بۆكان قو‌تابیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“ یان وته‌وه.
قوتابیانی تاران و كه‌ره‌ج به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ” ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
له ئه‌هواز قو‌تابیان له‌ناوه‌ندی مه‌دره‌سه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه،.
دانشجوانی زانكۆی زانستی پزیشكی زاهیدان مانیان گرت و له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه،.
هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی مازه‌نده‌ران دروشمی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێ ”و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه.
خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران به دیلان و سه‌ما دروشمی دانشجوی زیندانی دەبی ئازاد بکریت یان وته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دروشمی “به‌سیجی بێ ڕیشه، ئێره شریف نییه“یان وته‌وه.
خوێندكارانی پزیشكی گیلان دروشمی “شه‌ریف خوێن، ئێڤین خوێن، به‌ڵام مامۆستاكامان خه‌فه‌بوون“یان وته‌وه.