فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی نارەزایەتیەکانی خوێندکاران
چوارشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۱   |  26-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانی‌ خوێندكارانی زانكۆه‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بووه‌ و خوێندكارانی زانكۆه‌كان ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە خوێندکارانی زانکۆی سوورە، خوێندکارانی پزشكی زانکۆی مەشهەد، خوێندکارانی زانکۆی بەهشتی، خوێندکارانی زانکۆی کچانه‌ی ١٧ی “شه‌هریوه‌ر”ی شاری كه‌ره‌ج، خوێندکارانی زانکۆی سنە، خوێندكارانی زانکۆی خوارزمی و كۆمه‌ڵێك تر له‌ زانكۆه‌كانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه‌ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی بە وتنەوەی دروشم هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.