فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی نارەزایەتیەکان لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۱   |  10-10-2022

لە شاری سنە سەرکوتی خۆپێشاندەران هەتا نیوەی شەو درێژەی بووە و بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردوە. بەپێی هەواڵەکان خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری سنە دروشمی شۆڕشگێڕانە و “مەرگ بۆ دیکتاتۆر”یان وتوەتەوە و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە هەندێ ناوچەی وەک بەهاران و کەمەربەندیی ٢٥ دەستڕێژیان لە خەڵک کردوە.
لە شارەکانی بوکان، پیرانشار، سەقز، مەهاباد، کرمانشا و سەلاسی باوەجانیش خەڵک هاتوونەتە سەر شەقام و لە دژی ڕژیم دروشمیان داوە.
درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان لە حاڵێک‌دایە کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو ڕێگەیەکەوە، بەتایبەت لە ڕۆژی شەممەوە تەنانەت بە داخستنی قوتابخانە و خوێندنگەکان هەوڵی داوە پێش بە پەرەسەندن و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان بگرێ، بەڵام هەوڵەکانی بێ‌ئاکام بوون.