فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی نارەزایەتیە جەماوەریەکان لە شارە جۆراوجۆرەکان
شەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۱   |  12-11-2022

شه‌وی هه‌ینی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌ندین شاری ئێران گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بوو و چه‌ند بنكه‌ی به‌سیجی ڕژیم ئاگریان تێبەردرا.
خه‌ڵكی ناڕازی سه‌رده‌شت پاش کوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ناوی هێمن حەمزە له ‌لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی بێورانه‌وه،‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزە سه‌ركوتگه‌رەکانی ڕژیم تێکهەلچوون و بنكه‌یه‌كی به‌سیجی ناوچه‌كه‌یان ئاگردا.
له‌شاره‌كانی مهاباد، بوكان و سنه‌ خه‌ڵكی ناڕازی به‌ ئاگركردنه‌وه‌ شه‌قامه‌كانیان داخست.
لاوانی ئازادیخوازی به‌لووچ مێحوه‌ری تڕانزیتی سه‌رباز بۆ چابه‌هاریان داخست.
له ‌گه‌ڕه‌كه‌كانی تێهران پارس، چوارڕێیانی سه‌رسه‌وز و “نازی ئاباد” خه‌ڵكی ناڕازی تا درەنگانی شه‌و له‌سه‌ر شه‌قام بوون و دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.
له‌ “نۆسه‌رت ئاباد”ی زاهیدان بنكه‌ی به‌سیج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه‌ ئاگردرا و ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌ كازروون له‌لایه‌ن لاوانی بوێری ئه‌و شاره‌وه‌ سووتێندرا و له‌ ئیلام ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم ئاگری تێبەردرا.