رۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ناڕه‌زایه‌تی كاسبكارانی شه‌قامی لاله‌زاری تاران و چەند شاری تر لەوانە؛ تەورێز، ئەراک، بروجرد، میناب، شیراز، ئیسفەهان به‌هۆی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ر و نه‌بوونی نرخێكی جێگیر بۆ كاڵاكان له بازاڕه‌كاندا، بۆ سێهەمین ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
به‌پێی ئه‌و گرتە ویدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتوون، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كاسبكارانی ناڕازی شه‌قامی لاله‌زاری تاران به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ بە بەرپرسانی باڵای رژیم و داخستنی دووكانه‌كانیان داویان له سه‌رجه‌م كاسبكارانی دیكه‌ی ئه‌و شه‌قامه كرد كه بەو خۆپیشاندانهوە پەیوەست بن. هه‌روه‌ها به‌پێی چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌كی تر کە له شاری كازروونەوە بەدەستمان گەیشتوون، دووكاندارانی چه‌ند شه‌قامێكی ئه‌و شاره‌ش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیین سه‌رجه‌م دووكانه‌كانیان داخستووه. له لایه‌كی ترەوە هێزه سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتنی كاسبكاران و بازاڕییانی ئه‌و شارانه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته گەڕ و ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه.