فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و مامۆستایان لە ئینگلیس
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران و موعه‌لیمانی وڵاتی ئینگلیس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی و هه‌وڵاوسان له‌و وڵاته‌دا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بانگهێشتی كونگره‌ی یه‌كێتی كرێكاری “تی یو سی” به‌ره‌و پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ڕێپێوانیان کرد و داوایان له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كرد به‌ زووترین كات ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و گرانییه‌ بگرنه‌ به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حەقدەستی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و داوای پێدانی ١٥ یورۆ بۆ هه‌ر كاتژمێر كاركردنی كرێكارانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌.