درێژەی ناڕەزایەتیی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی بە بەنیسبەت بارودۆخیان لە ناو زیندانەکانی ئێران
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
ناڕەزایەتی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی بە نیسبەت بارودۆخیان لە ناو زیندانەکان و بێ بایەخی بەرپرسانی زیندان بە نیسبەت جیاکردنەوەی بەندەکانیان هەروا درێژەی هەیە. بەندکراوانی سیاسی ژن لە چەندین پەیامی جۆراوجۆردا ڕایانگەیاندوە کە لە مافی هەواخۆری و خواردنی ئاوی سالم بێبەرین و چەندین جاریش لە لایەن بەندکراوە ئاساییەکانەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە. زۆرێک لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لەسەر ئەو باوەڕەن کە ڕاگرتنیان لەناو بەندکراوانی ئاساییدا بە مەبەستی سزادان و تەنبێ کردنیان ئەنجام دەدرێت.