ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەاڵیەتی کە لە چەند مانگ لەوە پێشەوە دەستی پێ کردووە، ڕۆژی
سێشەممە ١٨ی پووشپەڕ لە چەندین شار درێژەی هەبووە. هاوکات کرێکارانی گرێبەستکاری وزەخانەی بەرق
و پێترۆشیمیش مانیان گرتووە.
کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوان و مووچەخۆرانی دابینکردنی کۆمەاڵیەتی لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئیسفەهان،
ئەهواز، شووش، دێزفوول و شووشتەر هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕازییان لە شووشتەر و
زۆربەی شارەکانی دیکە بە دانی دروشمی جۆراوجۆر دژی دەسەاڵت و سەرکۆماری ڕژیم لە ناڕەزایەتییەکاندا
بەشدار بوون.
جێبەجێنەبوونی داوای خانەنشینکراوان و دۆخی خراپی ژیانیان ئەوانی وەزاڵە هێناوە و چەندین مانگە بە هاتنە
سەر شەقام و مانگرتن ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بەاڵم تا ئێستا هیچ واڵمێکیان پێ نەدراوەتەوە.