درێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان، بۆ دووهەمین جار لەماوەی ئەم حەفتەیەدا، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کشوەری لەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بۆ جارێکی دیکە لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ٨٥ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشوەری لەپێوەند لەگەڵ بیمەی کارامە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٢٥ سەبارەت بە یەکسانسازی حقووقەکان بەپێی ڕێژەی لانی زۆری ئاوسان”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.