درێژەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی ئازاد لە تارن
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی ئازاد بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دەرگای چوونەژوورەوەی ئەم زانکۆیە، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەئاست چوونەسەرەوەی شەهرییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خوێندکارانی ناڕازی لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و وتنەوەی درووشمی “شەهرییە قانوونی، مافی ئێمەیە”، هاوکات لەگەڵ سوخەنڕانی قالیباف لەم زانکۆیە، بۆ جارێکی دیکە لەئاست چوونەسەرەوەی سێ قاتی نادادپەروەرانەی شەهرییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی.