فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی نانوایان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۴   |  24-05-2025

لەدرێژەی ناڕەزایەتیی نانوایان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ٣ی جۆزردان، نانوایانی شارەکانی شاهروود و کرمان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نانوایانی شاهروود بەیانی ئەمڕۆ بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای فەرمانداریی ئەمشارە، لەئاست بارودۆخی قەیراناوی و ڕوو لەگەشەی گوشارە ئابوورییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی. نانوایان لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری، درانی یارانەی دواخراو، چارەسەر کردنی کێشەی کەمهێنانی ئارد و ڕاگەیشتنی خێرا بە چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری تارفەکانی ئاو، بەرق و گاز و هەروەها حەقی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی بوون. هاوکات نانوایان لە کرمان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، ڕایانگەیاند: “نە دەنگمان دەبیستن و نە وەڵاممان دەدەنەوە، ئێمە ئیتر هیچ شتێکمان نییە بۆ لەدەست دان.”