درێژەی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۴   |  22-05-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، نانوایانی شاری نیشابوور، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری هەزینەکان و پشتیوانی نەکرانی پێویست لە لایەن دەوڵەت، وێڕای دەست کێشانەوە لەکار، لە بەرامبەر بینای یەکێەتی نانواخانەکانی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناڕازییان بە داخستنی دووکانەکانیان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان لەوانە: دۆخی قەیراناوی ژیانیان، پچڕانی بەردەوامی کارەبا، چوونەسەرەوەی نرخی ئارد، نەدرانی حەقدستی کرێکارەکان و هەزینەکانی دیکە کە لەسەر شانیانە، بوون.