فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی نانواییەکان لە مەشهەد
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، نانواییانی مەشهەد بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان دەڵێن: کێشەی سەرەکی، یارانەکانە کە دەبوایە پشتیوانی چالاکی نانواخانەکان بوایە، بەڵام یان نادرێ یان بە تەئخیرەوە پەرداخت دەکرێ. ئەم کەمتەرخەمییە بووەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەی نانواخانەکان لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوو ببنەوە و درێژە کاری بۆیان دژوارتر بێ.