درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستارانی مەشهەد بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام
چوارشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۴   |  12-11-2025

پەرەستاران و کادری دەرمانی مەشهەد، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر نەخۆشخانەی “ئەکبەر” دەستیاندایە کۆبوونەوە.
پەرەستارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “پەرەستار دەفەوتێ، گیرفانی ستاد پڕ دەبێ” لەئاست نادادپەروەری لە دانی کارانەکان و هەڵاواردن لە نێوان پێرسۆنێلی دەرمان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕەزایەتیی بەرینی پەرەستاران، کارمەندانی بێهزیستی، موعەلیمان و کارمەندانی دەوڵەت، لەئاست لەخوارەوەبوونی ڕێژەی حقووقەکانیان و پێنەدانی “تایبەتمەندی زیاتر”، ڕۆژانە لەئارادایە.