هەواڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، باس لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران لەوانە، ئەهواز، ئیسفەهان، مەشهەد و خوزستان دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی ئەمڕۆیاندا هەروەک چەند ڕۆژی ڕابردوو جەختیان لەسەر جێبەجێ کردنی پێنج خواستی سەرەکی پەرەستاران لەوانە، “برقراری فوق العاده خاص با ضریب ۳”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” بوون.