درێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی به پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای زانکۆی زانستی پزیشکی جۆندی شاپوور لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، کۆبوونەوەی ئەم پەرەستارانە بە دەخاڵەتی هێزەکانی حەراسەتی ئەم زانکۆیە، بەرەو توندووتیژی کێشراوە. لە لایەکی دیکەوە، پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی یەزد بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.