فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی بەشی دابەش کردن و ئەنبارەکان لە پێترۆشیمی بەندەر ماەشەهر
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، کرێکارانی بەشی دابەش کردن و ئەنبارەکان لە پێترۆشیمی بەندەر ماەشەهر، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ جارێکی دیکە لەئاست “نەگۆڕینی بارودۆخی کاریان وەک کرێکارانی شیرکەتەکانی دیکە”، “پەرداخت نەکرانی پێترۆکارت”، “کەمکردنەوەی بڕی پاداشەکانی بەرهەمهێنان”، “بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پێرسۆنێلی پەیمانیی”، “دواخرانی بەردەوامی حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی”، “پەرداخت نەکرانی زێدەکاری مانگی ڕەمەزانی ١٤٠٢ و ١٤٠٣”، “بەکردەوە دەرنەهاتنی پەسەندکراوەکانی ساڵی ١٤٠١”، “نەدرانی جلوبەرگ و عەینەک بەپێی گرێبەستی شیرکەتی پەیمانکاری بیسکو” و “نەدرانی هەزینەکانی گەشت و ئیمکاناتی وەرزشی” ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.