درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024
کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە پاڵاوگەی فەجری جم، سایتی دووی کەنگان، پاڵاوگەی شەشی پارسی جنووبی و سایتی یەکی نەوت و گاز لە عەسەلوویە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، بۆ جارێکی دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.