درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی زەم زەم لە تەورێز
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کرێکارانی شیرکەتی زەم زەم لە شاری تەورێز، لە ناەزایەتیێ بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان سەرلە نوێ دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی شیرکەتی زەم زەم، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.