فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

لەدرێژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی ئەم ناوەندە بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، لەئاست وەڵامنەدرانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “درانی سەرجەم حقووق و مەزایاکانیان، نەمانی سەقفی خانەنشینی، درانی حەقی هەمیشەیی، پێداچوونەوە بە پایە حقووق و تێکەڵ نەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی ئیفلاس هێناو” بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام ناڕەزایەتییان دەربڕی.