درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی مۆتۆژێن لە تەورێز
چوارشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۴   |  08-10-2025

کرێکارانی شیرکەتی مۆتۆژێن، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: سەرنج نەدان و کەمتەرخەمی بەرپرسان بە جێبەجێ کردنی خواستەکانمان، بووەتە هۆی پێکهاتنی دۆخی ئێستا و ئەگەر هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی جێبەجێ کردنی خواستەکان هەڵنەگیرێت، درێژە بەمانگرتنەکەمان دەدەین و ئاستی ناڕەزایەتییەکانمان بەرفراوانتر دەکەین.