درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی ئێران چووکا
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

کرێکارانی کارخانەی ئێران چووکا، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی بەفرانبار، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ئێعتڕاز بە ئەگەری تەعتیل کرانی ئەم کارخانەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی کارخانەی ئێران چووکا لە ڕۆژی هەینی ٢٨ بەفرانبارەوە لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری درانی بڕی یەک مانگ حەقدەست و مەزایای دواخراویان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیانن.