درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز
دوشەممە ۳۱-۰۶-۱۴۰۴   |  22-09-2025

کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤، بۆ دەیەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر تالاری کۆبوونەوەکانی ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، خوازیاری درانی حەقدەستی مانگی گەلاوێژیان بوون. هەروەها خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: پەرداختی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانیان، دابین کردنی بیمەی تەکمیلی کارامە، پێشگرتن بە دواخستنی حەقی بیمەکان، باشترکردنی بارودۆخی گرێبەستەکان، خستنەگڕی خێرای هێڵەکانی بەرهەمهێنان و ڕوونکردنەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت بوون.