ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەر، خوێندکارانی زۆربەی زانکۆکان دەستیان دایە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
لە زانکۆی “ئەلزەهرای مەشهەد”، کاتێک خوێندکاران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە هێزەکانی حیراسەتی ئەو زانکۆیە بۆ ناسینەوە و دەسبەسەرکردنیان وێنە و فیلمیان لێ هەڵگرتوون. هێزەکانی حەراسەت و لیباس شەخسی، موبایلی ئەو خوێندکارانەیان پشکنیون و بە گرتنی دەرگای چوونە ژوورەوە و هاتنەدەر خوێندکارانیان زیندانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانکۆی “ئابووریی عەلامە تەباتەبایی” بەدژی جیاوازیی ڕەگەزی دروشمی “بسیجی، حراست، پیوندتان مبارک و دانشجو میمیرد ذلت نمیپزیرد”یان وتەوە.
خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتیی “شاهروود”یش لە بەرامبەر هێزەکانی بەسیج خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و زۆربەی زانکۆی شارەکانی دیکەش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
خوێندکارانی علووم پزیشکی شارەکانی “بەندەرعەباس و بوشێهر”یش بەدژی جیاوازیی ڕەگەزی، کۆمەڵێک دروشمیان بە دژی ڕژیم وتووەتەوە و بە هەڵگرتنەوەی وێنە و ناسینەوەیان هێزەکانی حەراسەت و بەسیجی هەڕەشەی دەرکردنیان لەو خوێندکارانە کردووە.