ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی مه‌دره‌سه و زانكۆ له چه‌ندین شاری ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
خوێندكارانی كچ له یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی مه‌ریوان ڕاپه‌ڕینیان كرد و گونتڕۆڵی مه‌دره‌سه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت.
له شاری بوكانیش خوێندكارانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان لێ‌كردن و دوو ق خوێندكاری ته‌مه‌ن ٧ و ١٠ ساڵ به‌سه‌ختی برینداربوون.
له زانكۆی ڕازی كرماشان هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و به‌سیج هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.
هه‌روه‌ها خوێندكارانی شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران و زاهیدان دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی تاران، په‌ردیسی شومالی تاران، شه‌ریف، ته‌باته‌بایی، شێخ به‌هایی، پێشه‌سازی ورمێ، نهوشیرهوانی بابۆل، ڕازی كرماشان له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خوێندكاران خوازیاری ئازادی هاوڕێ به‌ندكراوه‌كانیان و وه‌لانانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی له زانكۆكان دا بوون،