فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران
شەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۱   |  24-09-2022

شه‌وی هه‌ینی ١ی ڕەزبەر، له‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی تاران و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی خه‌ڵك ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی قورس له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ ئارادا بووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ڕەكه‌‌كانی سادقیه‌، سه‌تارخان، نیاوه‌ران، ته‌جریش، پیرۆزی، شه‌ریعه‌تی، قه‌یته‌ریه‌ و نازی ئاباد و چه‌ند شه‌قامی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ خۆپێشانده‌ران به‌ ئاگردانی لاستیك و سه‌نگه‌ربه‌ندی ‌ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوونه‌ته‌وه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ خۆپێشانده‌رانیان كردۆته‌ ئامانج، له‌ “مێهرشار“ و “هه‌شتگرد“ی كه‌ره‌ج شه‌ڕی قورس له‌ نێوان خه‌ڵك و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه‌ و له‌ شاری مه‌شهه‌د له‌ چه‌ند ناوچه‌ خۆپێشاندان ده‌ستی پێكرد و له‌ شاری ڕه‌شت و ڕێزوانشار خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیزامییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز و زه‌نجان ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له‌ به‌نده‌ر عه‌باس، بێهبه‌هان، ئه‌هواز، مه‌روده‌شت، كیش، قیشم، ئابادان، خۆڕه‌م ئاوا، كوهده‌شت، هه‌مه‌دان، زه‌نجان، فوومه‌ن، شیروان، قووچان، بۆجنۆرد، شیراز خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئیسفه‌هان له‌ شه‌قامی چوارباخ تا‌ دره‌نگانی شه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ڕژیم درێژه‌ی هه‌بووه‌.