ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له چه‌ندین شار دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و چه‌ندین كه‌س بە گوللەی هێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد و برینداربوون.
خه‌ڵكی خۆراگری به‌لووچستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له شاری خاش هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌پێی زانیارییه‌كان ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له وڵامدا لاوانی بوێر فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان داگیر و ئاگردا، له ڕاسک لاوانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و جاده‌ی “په‌هره”یان داخست، له سه‌راوان، زاهیدان و ئێرانشار به هه‌زاران كه‌س به دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و مەرگ بۆ بەسیجی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتگه‌ران بوونه‌وه و ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ڕژیمیان ئاگردا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆرشگێری بۆكان له گه‌ڕه‌كی مه‌جبوورئاوا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن و چه‌ند لاو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.
له شاری سنه و بانه‌ش خه‌ڵكی ناڕازی به كردنه‌وه‌ی ئاگر و ڕێبه‌ندان ڕێگای هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخست.
له كانی دیناری مه‌ریوان هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و له كووره‌ی مووسه‌وی مه‌ریوان خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر شه‌قام دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له جه‌وادیه‌ی تارانیش خۆپێشاندانێكی به‌هێز دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.