پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ی مترۆپۆل له شاری ئابادان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ماهشههر، ڕه‌ی، شاهین شه‌هر، ئۆمیدییه، ئه‌هواز، یه‌زد، بوشێهر، تاران و ئه‌ندیمشك بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم لە دژی کاربەدەستانی جینایەتکاری رژیم پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ئابادان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك ڕێژ و گوللەی ساچمەئی و پلاستیکی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه له به‌شێك له شاره‌كاندا تۆڕی ئینته‌رنێت زۆر به خاوی كار ده‌كات یان به‌ته‌واوه‌تی پچڕاوه. جێگای ئاماژه‌یه کە خەڵک هیچ متمانەیەکیان بە ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی نییە بەڵآم تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ٤١ كه‌س له ژێر ئه‌و بینا ڕووخاوه‌دا ده‌رهێنراوه و پێ ده‌چێت له ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه به‌رزتر ببێته‌وه. شارەزایان ژمارەی قوربانیان تا ٢٠٠ کەس دەقەبو ڵێنن.