فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی هیرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان لە کوردستان و ئێران
چوارشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۲   |  26-04-2023

لە درێژەی هێرشە کیمیاییە سیستەماتیکەکان بۆ سەر قوتابخانەکان، لانیکەم ٥ ناوەندی خوێندن لە شارەکانی سنە، کرماشان و تاران کرانە ئامانج، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک قوتابی ژاراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی گوڵان لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی سیستماتیک بۆ سەر قوتابخانەکانی نیایش و مەستوورەی ئەردەڵان لە شاری سنە، ژمارەیەک قوتابی ژاراوی بوون.
بەوتەی شایەتحاڵان لە قوتابخانەی مەستوورەی ئەردەڵان، لە سەرەتای دەستپێکردنی وانەکان، بەڕێوەبەرانی قوتابخانە مۆبایلیان لە هەموو قوتابییان وەرگرتووەتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەرانی قوتابخانە، هەتا کاتی تەواوبوونی دەوامی ئاسایی قوتابخانە ئیزنیان بە هاتنە دەرەوەی قوتابییان نەداوە و ڕێگریان لە چوونەوە دەروەیان کردووە.
هەر لەم ڕاستایەدا هێرشی کیمیایی کراوەتەوە سەر قوتابخانەی کوڕانەی محەممەدیان هەڵکەوتوو لە گۆڕەپانی نەوتی کرماشان و هەروەها قوتابخانەی کچانەی قدوسی ئەم شارە و کۆمەڵێک قوتابی ژاراوی بوون و ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراون.
لە درێژەی ئەم هێرشانەدا، هونەرستانی کچانەی ئاوین لە تاران کرایە ئامانجی هێرشی کیمیایی و هەندێک لە قوتابیانی ئەم ناوەندی خوێندنە ژەهراوی بوون.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گوڵان، هێرشی کیمیایی لە ١٠ ناوەندی خوێندن لە شارەکانی سنە، هەمەدان، کەرەج و تاران تۆمارکرا، کە بەهۆیەوە دەیان قوتابی ژەهراوی بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.