فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کوشتنی کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “عەتا ڕۆستەم‌پوور” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵە”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی عەتا ڕۆستەم‌پوور تەمەن ٤٠ ساڵ کوژراوە. شایانی باسە، تەرمی عەتا ڕۆستەم‌ پوور بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو سیەهەمین کۆڵبەرە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا گیانی لەدەست داوە.