درێژەی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی خوێندکارانی زانکۆی تاران
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025
![](https://komala.co/wp-content/uploads/2025/02/درێژەی-کۆبوونەوەی-ئێعتڕازی-خوێندکارانی-زانکۆی-تاران-1024x537.jpg)
سەرەڕای کەشی ئەمنییەتی زاڵ بەسەر زانکۆی تاران، خوێندکارانی ئەم زانکۆیە، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە لە بەرامبەر کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی تاران، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، خوێندکارانی زانکۆی تاران بە وتنەوەی درووشمی “خوێندکار دەمرێ، بەڵام زەبوونی قەبووڵ ناکات”، “داخوازی خوێندکار، ئەمنییەتی خوێندکارە” و “خوێنێک کە دەڕژێ، بە هیچ شتێک ناسڕدرێتەوە”، لەئاست کوژرانی “ئەمیرمحەممەد خالقی” ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خۆیان دەربڕی.