فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی خوێندکارانی زانکۆی تاران
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

خوێندکارانی زانکۆی تاران، سەرەڕای کەشی ئەمنییەتی زاڵ بەسەر ئەم زانکۆیە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، خوێندکارانی زانکۆی تاران بە وتنەوەی درووشمی “خوێندکار خوێندکار، دەنگی خەڵکەکەت بە”، “داخوازی خوێندکار، ئەمنییەتی خوێندکارە” و “خوێنێک کە دەڕژێ، بە هیچ شتێک ناسڕدرێتەوە”، بۆ جارێکی دیکە لەئاست کوژرانی “ئەمیرمحەممەد خالقی” ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خۆیان دەربڕی.