درێژەی کۆبوونەوەی نارەزایەتی جووتیاران لە ئیسفەهان
پێنجشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۳   |  11-04-2024
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ٢٢ی خاکەلێوە جووتیارانی ڕۆژهەڵاتی ئیسفەهان بە تەراکتۆرەکانیانەوە هاتنە سەر شەقامەکان و نارەزایەتی خۆیان دەربڕی.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک، ئەم جووتیارانە بە دانانی دەیان تراکتۆر لە فەلەکەی خوراسگان، لە ناڕەزایەتی بە داخستنی ئاوی زایەندە ڕوود و دەستبەسەرداگرتنی حەقی ئاوەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و رایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان لە مانگرتندا دەمێننەوە.