درێژەی کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری
پێنجشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۲   |  07-12-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجاری بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت و گازی ئاغاجاری خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو ماڵیات له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.