فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی چوار مەحاڵ و بەختیاری، خوزستان، خۆراسانی شۆمالی، مەرکەزی، لۆرستان و ئیسفەهان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە شێوەی جیاجیا و لە بەرامبەر بینای ناوەندی مۆخابەرات لە خوزستان، شاری کورد، مۆخابەراتی خۆراسانی شۆمالی، پارێزگای مەرکەزی، لۆرستان و ئیسفەهان کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم و بە دەستەوە گرتنی پلاکاردی ئێعتڕازی، خۆازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. شایانی باسە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە خوزستان بە وتنەوەی درووشمی “بەڕێوەبەری درۆزن، کوا ئاکامی بەڵێنەکانت” و “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوه.