فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی نەوتی ئەهواز
پێنجشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۳   |  04-07-2024

کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەت نەوتی ئەهواز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ جارێکی دیکە بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکانی دابین کردنی هێزی کار، پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، داڕشتنەوەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شۆفیرانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان لە لایەن پەیمانکاران و چاکسازی لە بەندەکانی ئەم گرێبەستە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی یاسای پشوودان بە شێوەی ٢ بە ٢ بۆ کرێکارانی پشتیوانی”، بوون.