درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجری
دوشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۲   |  16-10-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی “ئاغاجری”، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی پارە کەم کراوەکان لە ماڵیاتی ساڵەکانی ڕابردوو و بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ١٠” خوازیاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.