درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری
دوشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۲   |  06-11-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی “ئاغاجاری”، بۆ چەندەمین جار لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزاەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی پارە کەم کراوەکان لە ماڵیاتی ساڵەکانی ڕابردوو و بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ١٠” خوازیاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.