درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادی ئەهواز
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، کرێکارانی فوولادی ئەهواز، بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازای بەدوای کۆبوونەوەی گشتی کرێکاران بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر دێژەدان بە خەبات لەدژی دەستوپێوەندەکانی عەلیمحەممەدی بەڕێوەبەری گشتی وەلانراو و ئەستاندنەوەی خاوەندەرایەتی لە بانکی میلی، بە وتنەوەی درووشمی “ئێمە کرێکارانی فوولاد، دژی زوڵم و ستەم دەجەنگین دەجەنگین”دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، یەکسان سازی حەقدەستەکان لەگەڵ کرێکارانی فوولادی ئۆکسین، گەڕانەوە بۆ سەر کاری کەریم سیاحی و گرێبەستی کردنی کرێکارانی شەفەق بوون.