درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری
چوارشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۲   |  13-03-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی رەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی “ئاغاجاری”، بۆ جارێکی تر لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزاەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا سەرلەنوێ بە هێنانە گۆڕی خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست، نەمانی ئاستەنگییەکانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی پارە کەم کراوەکان لە ماڵیاتی ساڵەکانی ڕابردوو و بەکردەوە دەرهێنانی ماددەی ١٠” خوازیاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.