فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی خانەنشینانی موخابرات لە ١٢ ئۆستانی ئێران
سێشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۲   |  12-09-2023

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی موخابرات لە چەندین پارێزگای ئێران بەرامبەر بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی شیرکەتی موخابرات لە پارێزگاکانی “سنە، خوراسانی ڕەزەوی، لوڕستان، گیلان، زەنجان، هەمەدان، هۆرمۆزگان، تاران، فارس، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئیسفەهان و خوزستان”، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وڵامنەدانەوە بە داواکارییەکانیان، وەکوو دووشەممەکانی حەوتووەکانی ڕابردوو، لەبەردەم شیرکەتی موخابرات لە ناوەندی پارێزگاکانی خۆیان کۆبوونەوە.
خانەنشینانی ناڕازی لە پارێزگاکانی ئاماژەپێکراو، وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی وڵامنەدانەوە بە داواکارییەکانیان، لەوانە “جێبەجێکردنی تەواوی ڕێساکانی کرێکاران، دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩، نەهێشتنی کێشەکانی بیمەی تەندروستی و پێدانی تەواوی حەقدەستی دواکەوتوویان دوای ١٣ ساڵ”، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم لە ناڕەزایەتی بە “پشتگوێ خستنی خواستەکانیان، جێبەجێنەکردنی یەکسانکردنی حەقدەستی خانەنشینان و باشترنەکردنی بارودۆخی بیمەی تەندروستی”، لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە لە درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، کرێکارانی پاڵاوگەی “ئادیشی جنوبی” لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستی ٤ مانگیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و مانیان گرت.