دزینی تەرمی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی گیانبەختکردوو
چوارشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۱   |  18-05-2022
رۆژی چوارشەممە ٢٨ی مانگی گولان کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی، بەکرێگیراوانی سوپای پاسدارانی رژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی جەمشید موختاری کە یەکێکە لەو خۆپیشاندەرانە بووە و دوێنێ لە جونقان بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم گیانی بەخت کرد و تەرمەکەیان دزی!
لەمێژ ساڵه کە یهكێك له شێوازهكانی رژیم بۆ وهرگرتنی دانپێدانانی زۆرهمهڵی له كهسوكاری قوربانیان ئهوه بووه ههڕهشهی ڕاگرتنی تهرمی ئازیزانیان لیكردوون. دیارە ڕۆژێک پێشتر دوای تەقەکردن و کوشتنی نەیانتوانی تەرمەکەی جەمشید موختاری لەگەڵ خۆیان ببەن و لەبری ئەوە ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و تەرمەکەیان بردیان.