دستبەسەرکرانی ۷۹ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۴   |  04-05-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٥دا، لانیکەم ۷۹ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە سەرتاسەر شارەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ۱۳۴ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ۸ چالاکی ژن، ۴ منداڵ، ۳۵ هاووڵاتیی بەلووچ و ۲۱ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کراون یاخود ڕفێندراون و زۆرترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران، لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ۳۵ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.